بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا لە ئۆپراسیۆنێکدا شەش ئەندامی ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت) کە خەریکی سیخوڕی و چالاکی بوون، دەستگیر کرد.
ئەو کەسانە کە لە چەند ئۆپراسیۆنی هاوکات لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا دەستگیر کراون ئەرکی ناسینەوەی شوێنی هاتوچۆی فەرماندەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، ئامادە کردنی نەخشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان، چالاکیی سیخوڕی و ... لە ئەستۆ بوو.
جانە، شیلان عەلی ئەحمەد، عیمەن بەدردین ئەحمەد، عەلی نەجیب عومەر، حەسەن عەبدولحەمید موراد و میهاد هادی حەسو شەش کەسن کە بە تاواتنی سیخوڕی بۆ ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئەو کەسانە دەستی پێکردووە.
342/